لەلایەن حكومەتی بەغداوە بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بڕی 400 ملێۆن دینار گەیشتە هەرێمی كوردستان و سبەی یەك شەممە 2019/4/14 پارەكە دابەش دەكرێت.
تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی داواكانی موڵكداری ڕایگەیاند: بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لەسەردەمی ڕژێمی پێشووی عیراق موڵكەكانیان دەستی بەسەرگیراوە و لەدەستیان داوە لەشارەكانی هەرێم لەلایەن لێژنەی دادوەری دەستەكەمانەوە داوایان پێشكەشكردوە و ئێستاش پلەی كۆتایی وەرگرتووە و قەرەبوودەكرێنەوەو 150 كەس سوودمەند دەبن لەم قەرەبووكردنەوەیە .
هەروەها گوتیشی: بە ئامانجی قەرەبوو كردنەوەیان بڕی 400 ملیۆن دینار لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم و سبەی یەكشەممە 2019/4/14 پارەكە بەسەر ئەو هاووڵاتیانە دابەش دەكەن و قەرەبوویان دەكەنەوە.
ئا: سیامهند كهریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.