له ئه‌نجامی لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، سێ ھه‌زار خێزان له ناوچه‌كانی نزیك رووباری دیجله له پارێزگای میسان باشووری عێراق، ئاواره‌بوون.
ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی میسان، ملازم یه‌ك كه‌ریم ئه‌سه‌دی له‌م باره‌یه‌وه به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌رده‌وامن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه به ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباری دیجله، خه‌ریكه ماڵه‌كانیان ژێرئاو ده‌كه‌ون".
كه‌ریم ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئه‌نجامی لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، تا ئێستا سێ ھه‌زار خێزانی نیشته‌جێی ناوچه‌كانی نزیك رووباری دیجله له پارێزگاكه، ئاواره‌بوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ماوه‌ی دوو ھه‌فته‌یه تا دێت ئاستی ئاو له رووباری دیجله به‌رزده‌بێته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و فریاكه‌وتنیش ھه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگریكردن له دزه‌كردنی ئاو بۆ ناوه‌ندی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانی میسان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.