له یادی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
سی و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی عێراق به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگ و له‌چوارچێوه‌ی هه‌شت قوناغدا پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كوردی ئه‌نجامدا، ڕوونیشه تاكه هۆكاری ئه‌و ڕقه‌ی رژێم ته‌نها كوردبوون بوو نه‌ك هیچی تر، ڕوونه كه له‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌دا رژێمی به‌عس زیاتر له چوار هه‌زار و پێنچ سه‌د گوندی كوردستان و زیاتر له سه‌ده‌ها شارۆچكه‌ی كوردستانی وێران كرد و له‌گه‌ڵ خاكدا یهكسانیكردن و دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ چاره‌نووسێكی نادیار بردن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م كاولكاری و وێرانییه كه به‌ده‌ستی به‌عسییه‌كان له كوردستاندا روویدا، ته‌واوی ژیان و سروشت و ژینگه‌ی پاكی كوردستان كه‌وته به‌ر شاڵاوێكی وێرانكه‌ر و سه‌ره‌ڕای هه‌ڵته‌كاندنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان و له‌ناوبردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و سامانی ئاژه‌ڵیی كوردستان، به‌فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕش و فه‌رمانده‌ی باكووری هێزه چه‌كداره‌كان به سه‌ركردایه‌تیی تاوانباری گۆڕبه‌گۆڕ (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)، ژینگه و ئاسمانی كوردستانیان به‌ته‌واوی بارگاوی به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی كرد، كوردیش وه‌ك گه‌لێكی له مێژینه‌ی نیشته‌جێ له‌خاكی خۆی كوردستان، له‌زێدی باوباپیرانی خۆی راگوێز كرا بۆ باشووری عێراق و به‌شێكیش له سنووره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باكوور و رۆژئاوا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ئه‌م هه‌موو تاوان و یاسا به‌زاندنه نێوده‌وڵه‌تی و ئاسمانییانه‌ش به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی دیموكراتخوازی جیهان بوون.
ئاشكرایه تائێستاش گه‌لی كورد له‌به‌رده‌م گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێڕییه‌كی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدایه، رۆژانه كۆبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كان و هێرشه‌كانی دوژمنان و ناحه‌زان دژ به‌كوردستان به‌رده‌وامه و ئێستاش مه‌ترسیی دووباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید به‌سه‌رمانه‌وه ماوه.
ڕاسته ئه‌نفال ناوی هه‌شته‌مین سوره‌تی قورئانی پیرۆزه و له مه‌دینه هاتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌نفالكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسڵمان و دینداری وه‌ك كورد نه‌بووه و نابێت، هه‌ر له‌و ئه‌نفاله ره‌شه‌دا نه‌ك هه‌ر كوردی موسڵمان، مزگه‌وت و ته‌كییه و كتێبه پیرۆزه‌كانی قورئانیش له‌ناو ماڵ و مزگه‌وت و ته‌كیه‌كاندا سوتێندران و ئه‌نفالكران.
دوژمنان لهقڕكردنی گه‌لی كورددا هه‌موومان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كه‌ن و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانماندا ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان داوای یه‌كده‌نگی و ته‌بایی له‌ته‌واوی هێزه‌كان بكه‌ین، چونكه ته‌نیا یه‌كگرتووییمان زامنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساته‌كانی وه‌ك ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و گه‌رمیان و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه. بۆیه لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م حزب و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین له‌هه‌مبه‌ر داوا و مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد و له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كاندا یه‌كڕێز و یه‌كهه‌ڵوێست بن، چونكه ته‌نها ته‌بایی زامنی سه‌ركه‌وتنمانه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وێڕای هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، به‌ڵام ده‌ڵێین هێشتا ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی شیاوی كاری مه‌زنتر و خزمه‌تی زیاترن، لای هه‌موان ڕوونه حكومه‌تی ئێستای عێراق له ڕووی یاسایی و ئه‌خڵاقییه‌وه ده‌بێت قه‌ره‌بووی ته‌واوی زیانه‌كان بكاته‌وه، چونكه میراتگری ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه تاوانه‌كانی ئه‌نجامداوه دژ به گه‌له‌كه‌مان، ڕووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه به‌غدادو ده‌ڵێین: ئێوه وه‌ك چۆن پابه‌ندن به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو، ئاواش ده‌بێت پابه‌ندبن به‌رامبه‌ر به‌قوربانیانی تاوانه‌كانی ده‌ستی رژێمی به‌عس كه‌به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا هاتووه، لێره‌وه به ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد ده‌ڵێین:
-1 پێویسته قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌نفال و ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان بكه‌نه‌وه‌و به‌رپرسیارێتیی مێژوویی و یاسایی ئه‌نفال هه‌ڵگرن به‌پشتبه‌ستن به بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه ئه‌نفالی وه‌ك جینوسایدناساندووه و حوكمه‌كه‌ش پله‌ی بنبڕی وه‌رگرتییه.
-2 پێویسته ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌شێك له بودجه‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی كوردستان ته‌رخان بكات.
-3 داواكارین بابه‌تی جینۆساید بكرێته بابه‌تێكی گشتگیر‌و له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكانی سه‌رانسه‌ری عێراقدا بخوێندرێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی خزمهتكردنێكه به‌م دۆزه و پشتیوانی هه‌موو پڕۆژه‌یاسا و بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات كه خزمه‌ت به‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و دۆزی ئه‌نفال بكات له‌ڕووی یاسایی و دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه.
دووباره سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ قوربانیانی كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال داده‌نوێنین.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/4/14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.