بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی ڕوونكاری له ناردن و خه‌رجكردنی ئه‌وبره پاره‌ی به‌غدا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌نێرێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێڕاق گفتووگۆ بكه‌ن.
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی درا كه وه‌زاره‌تی به‌رگری پاره‌كه كه هی چوار مانگه و بۆ هه‌ر مانگێك شێست و هه‌شت ملیار دیناره بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رجبكرێت به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری پاره‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان پاره‌كه خه‌رجبكه‌ن.
حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پاره‌كه ئاماده‌یه خه‌رجكراوه ته‌نیا ماوه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ دابه‌شكردنه‌كه‌ی هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.