مورته‌زا عه‌بادی سه‌ركونسوڵی ئێران له هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی كونسوڵخانه‌كه ڕایگه‌یاندووه: ئه‌وان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یانن له‌گه‌ڵ عێڕاق و له سه‌ره‌تای مانگی چوار پاره و روساماتی و ڤیزه‌یان له‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق هه‌ڵگرتووه به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بیست و پێنج هه‌زار دیناره له هاوڵاتیانی ئێرانی وه‌رده‌گرێت.
مورته‌زا عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووینه‌وه به‌ڵێنیان داوه پاره‌كه هه‌ڵبگیرێت به‌ڵام تا ئێستا به‌رده‌وامه.
سه‌ركونسوڵی ئێران له هه‌ولێر ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه هه‌ڵنه‌گیرێت ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه به وه‌رگرتنی پاره‌ی ڤیزه له‌و هاوڵاتیانه‌ی دێنه ناو خاكی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.