یانه‌ی سپال به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی یوڤێنتوس به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك، یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیای بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یوڤێ دواخست یاریه‌كه له‌میانی هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می كالچیۆ بوو كه یوڤێنتوس پێویستی به ته‌نها یه‌ك خاڵ هه‌بوو تا نازناوه‌كه بۆ هه‌شته‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك مسۆگه‌ربكات
له خوله‌كی 30 دا مۆیس كینی ئه‌ستیره‌ی لاوی یوڤێ گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلونۆشدا، كیڤن بۆنیفازی به‌رگریكاری سپال گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
یاریزانانی سپال هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون، تا له خوله‌كی حه‌فتاوچواردا، یاریزان سێرجیۆ فلۆكاری گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی میوانداره‌كانی تۆماركرد
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی سپال له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و پێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و یوڤێش به هه‌شتاوچوار خاڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.