سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند: ئەنفال تاوانێكی وەحشیانەی سەدام حسێن بوو بەرامبەر بە گەلی كورد ئەنجامیدا، گوتیشی دەبێت هەمووان هەوڵبدەن كە گۆڕە بەكۆمەڵەكان هەڵدەرێنەوە و روفاتی ئەنفالكراوان بگەیەندرێتەوە بۆ زێدی خۆیان.
ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی نیسانی 2019 لەمەراسیمی بیرەوەری 31 ی ساڵەی قوربانیانی تاوانی ئەنفال كە لەقەزای كەلار لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت، پەیامی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق خوێندرایەوە.
لەو پەیامەدا، عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەكردووە: ئەنفال تاوانێكی وەحشیانە بوو كە سەدام دژی گەلی كورد كرد و 182 هەزار كەسی بێتاوانی ئەنفال كرد و بە هەزاران كەسیشی لەزێدی خۆیان ئاوارە كرد.
له پهیامهكهیدا هاتووه یادی قوربانیانی ئەنفال لە دڵیاماندایەو دەزانین كە برینی ئەنفال چەند بەژان و قورس و بە ئازارە.
عادل عهبدولمههدی ئهوهشى خستووهتهڕوو، یادی قوربانیانی ئهنفال له دڵیاندایه و دهزانن كه برینی ئهنفال چهند به ژان و قورس و به ئازاره و لهگهڵ خوشك و برا كوردهكان هاوسۆزن و دهزانن كارێكی وهحشیانه بووه و قورسایی ئهو تاوانه ئهوهنده زۆره كه به هیچ وشهیهك دهرنابڕدرێت.
سەرۆكوەزیرانی عیراق داواشیكردووە كە هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ دۆزینەوە گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گەڕاندنەوەی ڕۆفاتی ئەنفالكراوان بۆ زێدی خۆیان و خزمەتی كەسوكاری شەهیدان بكرێت و سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی كردووە كەخزمەتی زۆر كەسوكاری ئەنفالكراوانی كردووە و ڕاشیگەیاندووە كە شانازی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال لە دەڤەری گەرمیان تێدەپەڕێت، خەڵكی ناوچەكەش بە ھاوكاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بە چەندین چالاكی یادی شەھیدبوونی كەسوكاریان دەكەنەوە.
دارشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.