لەمیانی کۆڕبەندێکی سیاسی و نێودەوڵەتی گەنجانی سیاسی جیھان کە لەلایەن لاوانی پارتی ئیستقلالی مەغریب لە ریباتی پایتەختی ئەو ووڵاتە ئامادەکرابوو ھەردوو نوێنەری لاوانی سیاسی کوردستان و تورکیا لەیەکریزدابوون.
لهو بارهیهوه فەلاح حەسەن به كوردستان تیڤی راگهیاند: ئەو لاویێكی کوردە و جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە و بەنوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھان ئامادەی کۆڕبەندەکەیە "دەلیت بوونی لاوی سیاسی کوردستان لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان مانای زیندووی گەلی کوردستان دەدات، ئێمە بۆ ئەوە کاردەکەین کە گەنجانی سیاسی جیھان زیاتر بماناسن و قبوڵمان بکەن ، تا بزانن ئێمە گەلێکین ھەین و نکۆڵی لەمافی خۆمان ناکەین.
سەبارەت بەرەنگدانەوەی شاندی لاوانی سیاسی ووڵاتی تورکیا گووتی :بۆ ئەوان شتێکی چاوەڕوانەکراو بوو ، ههڵبهت ناڕەحەت بوون بەڵام لەنێوانماندا ووتووێژێکی برایانە و دۆستانە ھەبوو" وە ئاماژهم بەوەدا کە دەبێت لەمەودوا گەنجانی تورکیا رێز لەبوونی کورد بگرن بەتایبەتی لەھەرێمی کوردستاندا کەھەرێمێکی شەرعی و یاساییە و سەرۆکی ووڵاتەکەشتان بەڕێز رەجەب تەیب ئۆردوگان چەندین جار باسی ھەرێمی کردووە، شایەنی باسە ئەم ڤیدیۆ و وێنانەی لەمیدیاکانی عەرەبی و جیھانیدا بڵاوبوونەتەوە لەسەر ئەم بابەتە بۆنەتە جێگەی سەرنج.
کۆربەندەکە لە ١١ تا ١٤ ئەم مانگە بەردەوام بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.