جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند: فراکسیۆنە کوردییەکان و بەتایبەتی لە لێژنەی شەهیدان، کاری جیدی لەسەر قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە دەکەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/4/14 لە 31ەمین ساڵیادی قوربانیانی ئەنفال لە گەرمیان، کە بە بەشداریی ژمارهیهكی بهرچاو له بهرپرسانی حزبی و حكومی و کەسوکاری قوربنیانی ئەنفال لە گەرمیان بەڕێوە چوو، بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لەسەر قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان کردەوە.
له میانی بهشداری له سی و یهكهمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال لە گەرمیان، دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: ئێمە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان و بەتایبەتی لە لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید کاری جیدی لەسەر قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە دەکەین.
بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەکی 6 کەسی بۆ قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالکراوان پێکهێندراوە کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقن.
ئەم لێژنەیە بۆ بەدواداچوونی کەیسی ئەنفاڵ لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر خەتین بۆ هاوتاکردنی مووچە و گشت شایستە داراییەکان و دروستکردنی بیمەی تەندروستی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
حهداد گوتیشی: دهبێت ئێمه له عێراق نوێدا داكۆكی كارێكی سهرسهخت بین بۆ مافهڕهواكانی قوربانیانی ئهنفال.
د. بەشیر ئاماژەی بەوەش کرد: لێرەوە لەبەردەم کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوانەوە بەڵێنی دەدەین کە یەک دڵۆ خوێنی هەر کوردێک کە لەپێناو ئازادی و مافی کورددا ڕژابێت بێت بە فێڕۆی نەدیەن.
دارشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.