مەحموود حاجی ساڵح وەزیری شەهیدان و ئهنفالكراوان، لە ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال رایگەیاند، 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر رزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراوان دابەشدەکەین.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون لە گوندی دێبنە لە ناحیەی رزگاری گوتارێکی بە بۆنەی 31 ساڵەی ئەنفال پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی پیشانداوە لەسەر دابەشکردنی یازدە هەزار پارچە زەوەی بۆ ئەوەی رزگاربووان و کەسوکاری شەهیدانی ئەنفال لێی سوودمەند بن.
مەحموود حاجی ساڵح هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە وەزارەتی شەهیدان لە دوای هێرشەکانی داعش هەوڵی خزمەتکردنی کەسوکاری قوربانییەکانی ئەو هێرشانەی داوە بۆیە وەک پێویست نەیتوانیوە خزمەتگوزاری پێشکەش بە کەسوکاری شەهیدانی ئەنفال بکات.
لە رۆژی 12ی ئاداری 1986 شاڵاوی ئەنفال لەلایەن رژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن دژی کورد دەستیپێکرد. لە ئەنجامدا و لە هەشت قۆناخدا زیاتر لە 182 هەزار کورد کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێنکران. هەموو ساڵێکیش لە 14-4 یادی ئەو شاڵاوە لە ههرێمى کوردستان دەکرێتەوە و چەندین رێوڕەسم بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەدەچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.