Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

بەشار ئەسەد: ده‌بێت سوریا و عێراق سه‌روه‌ریی خاکه‌که‌یان پته‌و بکه‌ن

فالح فەیاز له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌ساد كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%


بۆ جاری دووەم لەماوەی چوار مانگدا، فالح فەیاز سەردانی به‌شار ئەسەد دەکات لە دیمەشق و جەخت لەسەر تواندنەوەی بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ یەکشەممە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دیمەشق پێشوازیی لە فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سەرکەوتنەکان بەسەر داعش و ئاسایی کردنەوە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و شکاندنی سەرجەم ئەو بەربەستانەی رێگرن لەبەردەم پەیوەندییەکانی هەردو وڵات.

به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌مپه‌ڕه‌كان سه‌ختتربن، به‌ڵام چاره‌نووسی ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست گه‌لی ناوچه‌كه‌ خۆیه‌تی، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت سوریا و عیراق ئه‌وه‌نده‌ سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌یان پته‌و بكه‌ن كه‌ بتوانن رێگه‌ له‌ دابه‌شبوون بگرن.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی (29/12/2018) دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بڵاوی کردەوە؛ بەشار ئەسەد لە دیمەشق چاوی کەوتوە بە فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و نامەیەکی تایبەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی گەیاندوەتە به‌شار ئه‌سه‌د.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.