راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، رێگه‌ی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نه‌داوه بچنه نێو بینای پارێزگاوه و چاویان به شاندێكی باڵای حكومه‌تی عیراق بكه‌وێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك، كه كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به، رێگه‌ی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه نه‌دا بچنه نێو بینای پارێزگاوه و چاویان به شاندێكی باڵای حكومه‌تی عیراق بكه‌وێت و له‌كاتێكدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیان دا، له باڵاخانه‌كه كرانه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ماڵپه‌ره فه‌رمیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، بەیانی ئەمڕۆ، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی سەقامگیری و ئاستی خزمەتگوزارییەكان، شاندێكی باڵای حكوومەتی فیدراڵ گەیشتە پارێزگای كەركووك، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووكیش رێگە بەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا نەدرا بچنە ژوورەوە بۆ بینای پارێزگا و ئەنجومەن و دەوامی خۆیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵا ده‌كه‌ن له دژی شاندی باڵای حكومه‌تی عیراق كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسان سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگرییان لێكرا گله‌یی و ناڕه‌زاییه‌كانی كه‌ركوك بگه‌یه‌ننه ئه‌و شانده.
لای خۆشیه‌وه ئەحمەد عەسکەری، بە نوێنەرایەتی ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: ئەم هەڵسوکەوتە قبوڵناکەین، لە پەرلەمان و دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆماردەکەین و داوای رونکردنەوە دەکەین.
عەسکەری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نازانین بۆچی رێگریمان لیێکراوە و بە چ هۆکارێك نەیانهێشت ئەو شانده ببینین، بۆیە گومانمان لەو سەردانە هەیە و پێمانوایە ئیدارەی کەرکووک نەیویستووە گلەیی و گازندەکانمان بەرامبەر ئەو تەخشان و پەخشانكردنه بە پارەی کەرکوکەوە دەکرێت بگەیەنینه حکومەت، لەسەر ئەمەش بێدەنگ نابین.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق ھاتووە، ئەو شاندەی حكوومەتی فیدراڵ كە سەردانی پارێزگای كەركووكی كردووە پێكهاتووە لە وەزیرانی نەوت، كارەبا، سەرچاوەكانی ئاو، هەروەها بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و ئەمینداری لیژنەی هەماهەنگی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و پارێزگاكان لەگەڵ ژمارەیەك لە بریكار و بەڕێوەبەرانی گشتی فەرمانگەكانی خزمەتگوزاریی لە وەزارەتەكان .
شایه‌نی باسه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵی 2017، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، كه‌ركووكییه‌كان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێك داگیر كرد و له‌و كاته‌وه كورد به ده‌یان پۆستی ئیداری له ده‌ستداوه، پرۆسه‌ى ته‌عریب ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، پارێزگارێكی به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌م شاره دانرا، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م خیانه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك په‌كی كه‌وتووه، بڕیاره‌كان به ده‌ست پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكه.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.