Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 00:26

شۆفێرێک به‌ ئۆتۆمبیله‌که‌ی پیاوێکی 59 ساڵان ده‌شێلێت و ڕاده‌کات

پۆلیس سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی شۆفێره‌ هه‌ڵاتووه‌كه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری دهۆك ئۆتۆمبیلێك پیاوێكی 59 ساڵان ده‌شێلێت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له‌ نزیك ترافیكی ئێتیتێ، ئۆتۆمبیلێك به‌ خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 59 ساڵان به‌ ناوی " ڕێبه‌ر عیسا" ده‌دات و به‌ هۆیه‌وه‌ ناوبراو ده‌ست به‌جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

ڕاشیگه‌یاند: دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراو په‌ڕاوی لێككۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخرا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا پۆلیس سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی شۆفێره‌ هه‌ڵاتووه‌كه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.