به‌گومانی خراپ بوون، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆنی خورمادا گرت، ئه‌مه‌ش پاش پشكنینی كیمیایی ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆنه‌كه شیاوی خواردن نییه، نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت: رۆنه‌كه هۆكاره بۆ دروستبونی نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له یه‌كێك له‌كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه، گومانی خراپبوونی ده‌ست بهسهرجۆره رۆنێكدا ده‌گرن له خورما دروست ده‌كرێت به‌ناوی (الممتاز)ه.
ڕاشیگه‌یاند: جارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه و جارێكیش له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی نمونه‌ی رۆنه‌كه ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنینی كیمیایی، ئه‌نجامی هه‌ردوو پشكنینه‌كه ده‌ریخستووه كه رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: بڕی رۆنه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه زیاتر له (14) تۆنه كه بۆنی ناخۆش بووه زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: ته‌واوی ئه‌وبڕه زه‌یته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.