له‌نێو پیاواندا تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و بۆری هه‌ناسه هۆكاری سه‌ره‌كیی جگه‌ره‌كێشان و له‌نێو ژنانیشدا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك شێوازی ژیانه.
له‌نێو پیاواندا تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و بۆری هه‌ناسه هۆكاری سه‌ره‌كیی جگه‌ره‌كێشان و له‌نێو ژنانیشدا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك شێوازی ژیانه.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی په‌یوه‌ست به تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د.خاڵس قادر رایگەیاند، "نه‌خۆشی شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و له‌هه‌موو دونیا رێژه‌ی تووشبون به‌م نه‌خۆشییه له‌زیادبوونه، له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبوان به‌راورد بكه‌ین به تووشبوان له وڵاتانی دیكه ئه‌وا رێژه و ژماره‌كه كه‌متره، له‌هه‌رێمی كوردستاندا له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك ساڵانه 95 تا 99 كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن، به‌ڵام له وڵاتانی دیكه‌ی دونیا به‌پێی داتای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به توێژینه‌وه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ساڵانه له‌و 100 هه‌زار كه‌سه 200 كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن، واته رێژه‌ی تووشبوون له‌هه‌رێمی كوردستان ساڵانه نزیكه‌ی 50 له‌سه‌د كه‌متره له‌و رێژه‌یه‌ی له وڵاتانی دیكه هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتیشی "به‌ڵام به به‌رارود به ساڵانی پێشووتر ساڵ دوای ساڵ ژماره‌ی تووشبوان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمی كوردستان له زیادبوونه، رێژه‌یه‌كی كه‌می زیادبوون ساڵ دوای ساڵ هه‌یه، له كۆی گشتی له سێ ساڵی رابردوودا ساڵانه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 180 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه بوون و وه‌كو تووشبووی نوێی شێرپه‌نجه تۆماركراون".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د.خاڵس قادر هه‌روه‌ها گوتیشی "ئێمه پلانمان هه‌یه كه له‌رێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك رێگریی له تووشبوون، هه‌روه‌ها ده‌بێت باس له‌وه‌ش بكه‌ین كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كانمان زووتر ده‌توانن نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن و سێ سه‌نته‌ره‌ی زۆر گرنگ و پێشكه‌وتووی ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌مان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئومێدێكی دروستكردووه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبوانی شێرپه‌نجه، چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر تووش ده‌بوون زۆرینه‌یان نه‌ده‌هاتن بۆ سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ر و پێیان وابوو چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئێستا باشتره و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین كه‌سمان خه‌ڵات كرد له‌وانه‌ی تووشبوون و چاره‌سه‌رییان وه‌رگرت و باش بوونه‌وه".
سه‌باره‌ت به تووشبوون و مردن به جۆری شێرپه‌نجه‌كان د.خاڵس قادر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "هۆكاری سه‌ره‌كیی بۆ شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمی كوردستان بریتییه له شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و بۆریی هه‌ناسه و سنگه له‌نێو پیاواندا كه هۆكاری سه‌ره‌كیی تووشبوون به‌مه‌ش جگه‌ره‌كێشانه، هه‌روه‌ها پیسبوونی هه‌واش كاریگه‌ریی هه‌یه، له‌نێو ئافره‌تانیشدا به پله‌ی یه‌كه‌م تووشبون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دێت كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به شێوازی ژیانییان، قه‌ڵه‌وی، وه‌رزش نه‌كردن و خۆراكی ناته‌ندروست هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمان و هه‌ندێك جاریش تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆماوه‌ییه".
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.