بۆمیبَكی چێنراو به ئۆتۆمبیلێكی فریاكه‌وتن " ئه‌مبولانس" دا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه گه‌یشت.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: كاتژمێر یه‌كی شه‌و بۆمبێكی چێنراو به ئهمبولانسێكدا ته‌قییه‌وه و جگه له زه‌ره‌ری ماددی زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له كاتی بردنی ئافره‌تێكی دووگیان له نه‌خۆشخانه‌ی حه‌وێجه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی كه‌ركوك ڕوویداوه و له ڕێگای نێوان كه‌ركوك – شاره‌دێی ڕیاز و له نزیك گوندی خه‌ربه بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبیله‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانی ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.