به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ حكومتی میسڕ رێگه به تێپه‌ڕینی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئێران نادات تا له رێگه‌ی كه‌ناڵی " سویز "ـه‌وه نه‌وتی ئه‌م وڵاته به‌رن بۆ سووریا، ئه‌مكاره‌ی میسڕیش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران له رێگه‌ی خاكی عێڕاقه‌وه نه‌وتی خۆی به ته‌نكه‌ر بهرێبكات بۆ سووریا.
رۆژنامه‌ی " ئهلسعوودیه ئه‌لئان "ـی سعوودیی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی میسڕ له بڕیارێكی له‌ناكاودا رێگه‌ی نه‌داوه ته‌نكه‌ره نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئێران له رێگه‌ی كه‌ناڵی سویزهوه بڕۆنه سووریا.
جیا له‌مه ماڵپه‌ڕی " فه‌راروو "ـی فارسیی زمانیش سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه سعوودییه‌كه نووسیویه‌تیی: حكومه‌تی ئێران به‌ناچاریی له هه‌فته‌ی رابردوودا له رێگه‌ێ عێڕاقه‌وه 1200 ته‌نكه‌ر نه‌وتی ناردووه بۆ سووریا.
هه‌روه‌ها به وته‌ی عیماد خه‌میس سه‌رۆك وه‌زیرانی سووریاش هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی گرێی ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ میسڕ هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه.
ماڵپه‌ڕی فارسیی زمانی " فه‌راروو " سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه‌یه‌ی میسڕ ده‌ڵێت: پێده‌چێ دیداری هه‌فته‌ی رابردووی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسڕ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بووبێت به هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی میسڕ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.