Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 02:59

شاره‌وانى دوکان هۆشداری ده‌دات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى دوكان هۆشداری به‌هاوڵاتیان ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكەین بۆ ئەوەی تووشی هیچ جۆرە كارەساتێكی ناخۆش نەبن، نزیك نەبنەوە لە ڕۆخی شەقامەكە.

 له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بەسەرپەرشتی پشتیوان ئەحمەد حاته‌م، سەرۆكی شارەوانی دوكان و ئیدارەی شارۆچكەی دوكان، بەشی ئامێرەكان و چاكسازی شارەوانیمان چەند تابلۆیەكی ڕێنمایی جێگیر دەكەن. 

راشیده‌گه‌یه‌نن  ئامانج لەم كارە بۆ ئاگاداربوونی هاووڵاتیان و گەشتیارانە، كە سەردانی هەردوو دەرچەی ئاوی بەنداوی دوكان دەكەن لە بێڵ ماوس و سپێڵ وەی بۆ بینینی دیمەنەكان و وێنەگرتنی.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ ئەوەی تووشی هیچ جۆرە كارەساتێكی ناخۆش نەبن، نزیك نەبنەوە لە ڕۆخی شەقامەكە، چونكە ناوچەكە ئاستی بەرز و نزمی ھەیە و مەترسی لێ دەكرێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.