لەچوارچێوەی كۆبوونەوە بەردەوامەكانیاندا، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبوونەوە.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15 ى 4ى 2019 ، بەسەرپەرشتی كەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت و بەئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەت و فەریق جەمال محمد سەرۆكی دەستەی ئەركان كۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمانی جەنگی دژ بەتیرۆریستانی داعش بەڕێوەچوو.
راشیدهگهیهنن ، لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت باسی لە گرنگی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان كرد، لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامی ناوچەكە، هەروەها روونی كردەوە لێكتێگەیشتنی بەردەوامی نێوان وەزارەت و ووڵاتانی هاوپەیمانان رۆڵێكی كاریگەر دەگێڕێت لە بنبڕكردنی رەگی تیرۆر و تیرۆریستان لەكوردستان و عێراقدا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پوختەیەك لە دواین چالاكی و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم خرایەڕوو، پاشان تاوتوێی رەوشی ناوچەكانی خانەقین و كەركوك و موسڵ كرا.
لەكۆتایی كۆبونەوەكەشدا، راپۆرتی دەرئەنجامی رووداوەكانی دوو هەفتەی رابردوو گفتوگۆی لەسەر كرا‌و میكانیزمی تازەی رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە چاوەڕوانكراوەكانیش خرایەڕوو.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.