مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه به كرانه‌وه هێڵی ئاسمانیی راسته‌خۆی نێوان ئێران و ڤه‌نزوێلا وتی هیچ گومانمان نییه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستوه‌ردان ده‌كات له كاروباری وڵاتانی ئه‌مریكا باشوور (ئه‌مریكای لاتین).
پۆمپیۆ له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ پاراگوای له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا گفتوگۆیه‌كی كردووه سه‌باره‌ت به بابه‌ته جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكای لاتین و به‌تایبه‌تیی قه‌یرانی ناوخۆیی ڤه‌نزوێلا و روڵی رووسیا و چین و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌م ناوچه‌یه‌دا.
پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا هه‌ژموونی ئێران دزه‌ی كردووه‌ته ناو وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین یان نا؟ وتی: به‌دڵنیاییه‌وه.
ناوبراو زیاتریش روونیكرده‌وه و وتی: پاره‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه و هه‌روه‌ها پشتیوانیی له حزبوڵڵای لوبنان و گروپه تاوانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات و پشتگیریی هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كانی ناچه‌كه و سه‌تاسه‌ری جیهان ده‌كات.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ئێران وێڕای وڵاتانی وه‌ك رووسیا و چین و توركیا له پشتیوانانی حكومه‌تی نیكۆڵاس مادۆرۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.