به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، له‌باره‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوه‌وه هۆشداری ده‌درێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه كارلێك كردن له‌نێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنه‌وه تێی ده‌كه‌ن، پێكهاته‌كه زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت بۆیه لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی كردۆته‌وه له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا ئاوی له‌ده‌به‌نراو به‌ته‌واوی داپۆشراوبن و دوربن له تیشكی خۆر.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان رێگری له‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌كات به سه‌ردانه پۆشراوی له‌كارگه‌كان یاخود له كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه بۆ بازاڕ و چێشتخانه و ماركێته‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر ئوتۆمبیله‌كه‌یاندا ده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: پێشتر دوكان و ماركێته‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه نابێت خواردن و خواردنه‌وه‌كان له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت یاخود عه‌مبار بكرێت، به‌هه‌مان شێوه بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش واده‌ی به‌سه‌رچونیان زوو خراپ ده‌بن و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.
هۆشداریشی دا له باره‌ی هه‌ر كارگه، بارهه‌ڵگر، ماركێت و شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو له به‌رتیشكی خۆر دابنێت به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر.
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له‌كاتی كڕینی ئاوی خواردنه‌وه‌دا شوێنێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی له‌به‌ر تیشكی خۆر دانابوو لێی نه‌كڕن، ته‌نها له‌و شوێنانه ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو بكڕن دورله‌تیشكی خۆر و شوێنی تایبه‌ت دایانناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.