نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مارتن سمۆلێك جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیك، جه‌ختى له خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیك كرده‌وه و پشتگیریى خۆى بۆ پڕۆژه‌كانى خوێندنى زانكۆییى چیك له هه‌رێمى كوردستان و پلانى دامه‌زراندنى شارى ئه‌كادیمیى چیكى له هه‌ولێر نیشان دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى كونسولى گشتیى چیك له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیك ڕایگه‌یاند: كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ست ده‌كاته‌وه به پێدانى ڤیزا به‌تایبه‌تى بۆ كارسازان و بازرگانان و ئه‌و قوتابیانه‌ى ده‌یانه‌وێت له كۆمارى چیك بخوێنن، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پراگ ده‌ربڕى كه مایه‌ى خۆشحاڵى و پشتگیریى سه‌رۆك وه‌زیران بوو.
هه‌ردوولا داكۆكییان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چیك له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵ و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.