داواكاری گشتیی میسڕ رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری له‌كار لادراوی میسڕ سیخوڕی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران كردووه.
ئێواره‌ی رۆژی رابردوو داواكاری گشتیی میسڕ له دانیشتنی دادگایی كردنه‌وه‌ی دووباره‌ی محه‌مه‌د مورسی و 23 كه‌سی دیكه له ئه‌ندامانی گروپی ئیخوان موسلیمین له دۆسییه‌ی سیخوڕیی بۆ حه‌ماس، له به‌ڵگه‌كانی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هێزه‌كانی گروپی ئیخوان موسلیمین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی داواكاری گشتیی میسڕ چه‌ندین ئه‌ندامی دیاری گروپه‌كه زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسڕیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی چه‌ندین ئۆرگانی بیانی كه له‌ناویاندا سوپای پاسدارانی ئێرانیش بوونی هه‌یه، كه ئه‌مكاره‌ش به ئاگاداریی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری پێشووی میسڕ ئه‌نجامدراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.