له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری32ی خولی پله‌یه‌كى فه‌ره‌نسادا یانه‌ی لیل سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنا، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه دوای تێپه‌ربوونی حه‌وت خولهك لیل توانی گۆڵی یه‌كه‌م له‌رێی یاریزان تۆماس مۆنیر به‌ده‌ست بێنێت كاتێ به‌هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆماركرد
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه خوان بیرناتگۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی له‌خوله‌كی یازده بۆ پی ئێس جی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك نیكۆلاس به‌یبی گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ میواندار تۆماركرد
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه یاریزانانی لیل متمانه‌ی زیاتریان به‌خۆیان بوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و پێنج جۆناسا بامباگۆلی سێیه‌م و دڵنیایی به‌ده‌ست هێنا، به‌سوود وه‌رگرتن له‌كه‌می یاریزانانی پی پێس جێ یانه‌ی لیل كۆنترۆلی یاریه‌كه‌ی كردبوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك گابریل گۆڵی چواره‌می تۆماركرد‌و ئه‌ركی پاریسی سه‌خت كرد
به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه به‌شه‌ش خولهك یانه‌ی لیل له‌رێی یاریزان جۆزیه فۆنتی گۆڵی پێنج و كۆتایی به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره یانه‌ی پاریس له‌سه‌ر ده‌ستی لیل دووچاری دۆرانێكی قورس بۆوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.