كەمێك لهمهوبهر كڵێسای ناودار و مێژوویی "نۆتەردام" لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا گڕی ئاگرى گڕت ، بهلام دیار نیە هۆكارهكهى هێرشی تیرۆریستیە یان رووداوی ئاسایی بووه.
سوتانی كڵێساكە سەرنجی میدیاكانی جیهان و سەركردە جیهانیەكانی راكێشا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەمودەست لەمبارەوە نووسی" زۆر بە داخم بۆ دیتنی سوتانی كاتیدرائیەی نۆتردامی پاریس".
هەروەها دەمودەست دوای سوتانی كڵێساكە، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەركۆماری فەرەنسا ئامادەكاری كرد بۆ پێشكەشكردنی وتارێك بە گەلی فەرەنسا، بەڵام بەردەوامبوونی ئاگرەكە بووە هۆی ئەوەی ماكرۆن پێشكەشكردنی وتارەكەى دوابخات.
نۆتەردام یەكێكە لە ناودارترین كڵێساكانی جیهان و شوێنەوارێكی گەورەی گەشتیاریی پاریسیشە، رۆمانی ناوداری "پشتكووڕەكەی نۆتەردام"ی ڤیكتۆر هۆگۆش لە ناوبانگی كڵێسا فەرەنسیەكەی زیاد كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.