بەچاودێری یەکێتی شەترەنجی عێراق و بەهاوکاری یەکێتی ناوەندی شەترەنجی کوردستان بەسەر پەرشتی یانەی شەترەنجی خانزاد رۆژی 17 ی 4 ی 2019 تا بەرواری 21 ی 4 ی 2019 سێزەیەمین پاڵەوانێتی شەترەجی نێودەوڵەتی خانزاد بەبەشداری چەندین یاریزان لەسەر ئاستی کوردستان و،عێراق و ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی بەرێوەدەچێت
پاڵەوانێتیەکە لەماوەی 5 ڕۆژدا لەهۆلی یانەی شەترەنجی خانزاد لەشاری هەولێر بەرێوەدەچێت
پاڵەوانێتیەکه بەشێوەی کراوە لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بە 9 جەولە دێتە ئەنجامدان
ڕۆژانی بەرێوەچونی پاڵەوانێتیەکە ڵەکاتژمێر 10ی بەیانی تا 8 شەو بەردەوام دەبێت
ڕۆژی چوارشەممەش 17 ی 4 ی 2019 لەدەستپێکی پاڵەوانێتیەکەدا کاتژمێر 10 ی بەیانی یەکەم جەولەی بەرێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە بەرێوەدەچێت
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.