وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانەوە پێشنیار دەکات سەرجەم فەرمانبەران حسابی بانکیان بۆ بکرێتەوە و بە ڕەقەم بڕی پاشەکەوتی مووچە بخرێتە سەر حساب بانکی فەرمانبەران.
مستەفا سەعید بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای بانکەکان لە وەزارەتی دارایی بە ڕۆژنامەی باسی راگهیاندووه ، پێشنیازیانکردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر هەموو فەرمانبەران حساب بانکییان بۆ بکرێتەوە و بە ڕەقەم بڕی پاشەکەوتی مووچە بخرێتە سەر حساب بانکی فەرمانبەران.
ئاماژه بهوهش دهكات كه تاکو ئەو پاشەکەوتی مووچەی هەیە هەمویی نەبێتە ماڵ لەسەر حکومەت، ئەگەر پارەی کاشیش لەبەر دەست نەبێت، مانگانە ڕەقەمێک بخرێتە سەر حساب بانکی فەرمانبەران، ئەگەر لە سەرەتاوە ئەوە بکرایە ئەو هەموو بەرپرسیارێتییە ئێستا نەدەکەوتە سەر حکومەت.
بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای بانکەکان لە وەزارەتی دارایی ڕوونیشی کردوەتەوە، کە دەکرێت دوای ئەوەی پارەکە دەچێتە سەر حسابەکەیان فەرمانبەران پارەی کرێی ئااو و کارەبا و باج و پێشینەکان بدرێتەوە و بە ڕەقەم لە حسابی فەرمانبەرانەوە بچێتەوە بۆ حسابی حکومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.