Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 03:49

وه‌زاره‌تی کاره‌با : پۆرتاڵی خزمەتی گشتی بۆ کارئاسانى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان راگه‌یاند

بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆرتاڵێکی خزمەتی ئەلیکترۆنی به‌گه‌ڕخست، تا هاوڵاتیان بەر لەوەی سەردانی فەرمانگەیەک بکه‌ن بۆ هه‌ر كارێكى فه‌رمى پێشوەختە مەرجەکان و بەڵگەنامەی پێویست و هەنگاوەکان و بڕی تێچوونی و کاتی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکە بزانێت.

وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پێویستە هاووڵاتی سەردانی ئەم لینکە بکات ( services.gov.krd )، ئه‌و فه‌رمانگه‌ و وه‌زاره‌ته‌ بدۆزێته‌وه‌ زانیارى پێویست له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ى وه‌ربگرێت 

راشیده‌گه‌یه‌نن ، پرۆرتاڵی خزمەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی دڵنیایی جۆری سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و هەنگاوێکی گرنگە بۆ حکومەتی ئەلەکترۆنی و خێرا بەڕێکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.

https://services.gov.krd/so/responsible-entity/


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.