لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدهگهێنێت ئاماژە بە پەیوەندى نێوان د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابورى، ڕۆژى پێنجشەمە کە دەکاتە ڕێکەوتى (١٨/٤/٢٠١٩) موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکان دابەشدەکرێت.
ناوبراو ئاماژه بهوهش دهكات كه بۆ ئەم مەبەستە داوا لە یەکەى ژمێریارى هەریەک لە زانکۆکان دەکەین ئامادەکارى پێویست بکەن بۆ ئامادەکردنى لیستەکان بۆ ئەوەى لەڕۆژى پێنجشەمەدا موچەى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دابەش بکرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.