Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:26

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆده‌بێته‌وه‌

دواتر سەردانی تورکیاش دەکات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وڵاتەکەی، گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو رژێمە، کۆدەبێتەوە.

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێ کردووە، بە ناردنی چەک و چەکدار، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، دوای دیمەشق، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.