شه‌وى رابردوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 8 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، هه‌ردوو یانه‌ى یۆڤانتۆس و ئه‌یاكس ئه‌مستردام رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
یۆڤانتۆس له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا دووچاری شكست هات له‌به‌رده‌م ئه‌یاكس ئه‌مستردام و ماڵئاوایی له‌پاله‌وانێتیه‌كه كرد
یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌شدا ئه‌یاكس ئه‌مستردام باشتر به‌دیار كه‌وت توانى سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات به‌سه‌ر یۆڤی به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك
تاکە گۆڵەکەى یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ تۆماریکرد و دوو گۆڵەکەى ئەیاکسیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ڤان دی بیک و دی لیخت تۆمار كران
به‌ئه‌نجامی یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی گه‌یشته قۆناغى پێش كۆتایی خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، یۆڤانتۆسیش ماڵئاوایی له‌پاله‌وانێتیه‌كه كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.