جەڵتەی قاچ لەناكاو تووشی هەندێك لەمرۆڤەكان دەبێت بەبێ هیچ نیشانەیەكی دیار و ئەمانەش هۆكارەكانی تووشبوون بەو نەخۆشیەن كه بەهۆی دوو هۆكاری سەرەكیەوەیه ئەوانیش:
* هۆكاری یەكەمی جەڵتەی قاچ: بەهۆی سستبوونی دەمار و ماسولكەكانی قاچ چونكە هەركاتێك مرۆڤ لەجوڵەدا بێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاتوچۆكردنی خوێن لەناو دەمارەكان و گەڕانەوەی خوێن بۆ دڵ، بەڵام بەهۆی پشووی درێژخایەن یاخود بەهۆی نەشتەرگەری دوورودرێژ و سستبوونی درێژخایەنەوە رێگری دەكات لەهاتوچۆكردنی خوێن.
* هۆكاری دووەمی جەڵتەی قاچ: رۆیشتنی خوێنە بەرەو دەمارەكانی قاچ و كەمی توانای گرژبوونی دڵ و جەڵتەی خوێنبەرەكان كەئەوەش وادەكات هاتوچۆكردنی خوێن لەئاستی پێویستدا نەبێت ئەوەیش بەهۆی پیسبوون یاخود نەخۆشی شێرپەنجە یان خواردنی حەپی دژی دووگیانبوون.
نیشانەكانی جەڵتەی قاچ:
پێدەچێت جەڵتەی دەمارەكانی قاچ دروست بێت بەبێ دەركەوتنی هیچ نیشانەیەك بەڵام ئەگەر جەڵدە لەراندا دروستبوو ئەوا قاچەكان شین دەبنەوە و ئەگەر جەڵتەكە لەناوچەی خوار ئەژنۆدا بێت ئەوا هەست بەئازاردەكرێت و هەندێك جار جەڵتەی قاچ لەگەڵ شەپۆلی خوێن دەڕوات و دەگاتە سییەكان و دەبێتە هۆی گیرانی دەماری سییەكان و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لەسنگ و تەنگەنەفەسی و بورانەوە و تەنانەت مردن.
چارەسەری جەڵتەی قاچ:
سەرباری ئەو دەرمانانەی پزیشك رێنوێنی دەدات بۆ رێگریكردن لە جەڵتەی قاچ یاخود بەكارهێنانی گۆرەوی تایبەت بۆ یارمەتیدان لەكەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی جەڵتەی قاچ یاخود شینبوونەوە و ئازار، دەكرێت هەركاتێك مرۆڤ پشوویدا بۆماوەی پانزدە دەقیقە قاچی بەرزبكاتەوە بۆ یارمەتیدانی كەمكردنەوەی فشاری دەمارەكانی قاچ لەگەڵ ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی لەپێناو باشتركردنی هاتوچۆكردنی خوێن و كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی قاچ.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.