Erbil 38°C دووشەممە 07 ئەیلوول 18:04

بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین ئه‌رک فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا گه‌یشتنه‌ ئیمارات

له‌ جۆری F-35A
کوردستان TV
100%

یه‌كه‌مین وڵاتی كه‌نداو بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین ئه‌رك پێشوازی له‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ جۆری F-35A كرد.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌ ، بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین ئه‌رك  له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ جۆری F-35A گه‌یشتنه‌ بنكه‌ی زه‌فره‌ له‌ ئیمارات.

88

F-35A به‌ یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌ هه‌ره‌ پێشكه‌تووه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌ جیهان داده‌ندرێت و به‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت ، له‌لایه‌ن كۆمپانیای لۆكهید مارتن-ی ئه‌مریكی و سوپای ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ و به‌مدواییانه‌ش گه‌یشتۆته‌ ئیسرائیل.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.