Erbil 38°C دووشەممە 07 ئەیلوول 18:51

سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل: ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ سه‌رکرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پیرۆزباییان لێکردم

به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان
کوردستان TV
100%

بێنیامین ناتانیاهو،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كاندا، پیرۆزباییان لێكردووه‌.

 رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرانۆت بڵاویكرده‌وه‌، بێنیامین ناتانیاهو له‌ میانی گوتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی له‌ شاری قودس گوتی: "به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنم له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پیرۆزباییان لێكردم".

بێنیامین ناتانیاهو خۆی له‌وه‌ به‌دوور گرتووه‌ كه‌ ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی پیرۆزباییان لێكردووه‌ بدركێنێت و رایگه‌یاندووه‌ "باسی سه‌ركرده‌ی یه‌ك دوو وڵاتی عه‌ره‌بی ناكه‌م، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باسی سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌م".

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.