ئافره‌تێك دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سێكه‌وه ده‌ست درێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ری ، پاشان ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیش ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر و له ئێستاشدا ئه‌فسه‌ره‌كه به‌ند كراوه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی( زه دۆن ) ئافره‌تێك له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له ناوچه‌ی بنجاب ده‌ست درێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌رو دواتریش ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌واڵی به بنكه‌ی پۆلیس داوه كه ئه‌و ئافره‌ته به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
ئافره‌ته‌كه خه‌ڵكی شاری (ئوش شه‌ریف) ه له پاكستان، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه گوتی: ئه‌فسه‌ره‌كه منی برده ماڵه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و ده‌ست درێژییه سێكسییه به كۆمه‌ڵه‌ی كراوه‌ته سه‌رم ، بزانێ، به‌ڵام له پڕ په‌لاماری دام و له‌هۆش خۆم چووم ، پاشان ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌رم.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌فسه‌ره‌كه كاره سێكسییه‌كه‌ی به ڤیدیۆ تۆمار كردبوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێكردم كه لای كه‌س باسی ئه‌و كاره نه‌كه‌م، به‌ڵام دواتر ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ستگیر كرا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.