هەرچی ئەوانەی لەپێشوودا لەمپەربوون لەسەر بردنی تۆپی ئاڵتوونی شەشەم بۆ میسی ئێستا هیچیان نەماون، ئەگەر یاساکان نەگۆڕن و کەسێکی دیکەی وەک مۆدریج کە شایستەی خەڵاتەکە نەبوو نەدۆزنەوە، ئەوە بێگۆمان خەڵاتی یەکەم تا سێیەم حەقە هەر بدەنە میسی، ئەوەتا ئەو لە خولی ئیسپانی جامەکەی یەکلا کردۆتەوە، هەرچی چامپیۆنسلیگە بە تەواوی مانا باڵا دەستە و کەمێک گرنگە چاوەڕوانی کوپا ئەمریکا بکەین، ئەگینا بە بۆچوونی من پێدانی تۆپی شەشەم بۆ لیۆ تەنیا کاتی ماوە نەک هیچی تر، کە دواتر دوای پێدانی تۆپەکە بەو ئەوە جارێکی دیکە شکۆ و مانا بۆ تۆپی زێڕ دەگەڕیتەوە و هەرخۆشی دەزانێت چۆن پاریزگاری لێبکات، نەک پێچەوانەی کرواتییەکە لەم وەرزەدا تەواوی خەڵاتەکەی خستە ژێر پرسیارەوە.
هەوراز کاوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.