به پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو سێ كۆڵبه‌ری كورد له به‌رزاییه‌كانی پیرانشار به هۆی سه‌رما گیانیان له ده‌ست دا.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه سێ كۆڵبه‌ر كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كاروانێكی كۆڵبه‌ری بوون له به‌رزاییه‌كانی ”كانی خوا“ ی پیرانشار له سه‌رما ره‌قیان بردووه‌ته‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ناسنامه‌ی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
1ـ حوسێن شه‌مع زاده خه‌ڵكی ئاوایی كانی ئه‌شكه‌وتی پیرانشار.
2ـ سیروان به‌رزگه‌د محه‌مه‌د مام ئه‌ڵا خه‌ڵكی ئاوایی موساڵانی سه‌رده‌شت.
3ـ یوسف ده‌ستوری كوڕی باقی خه‌ڵكی ئاوایی شیناوێی پیرانشار.
شایه‌نی باسه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه توانرا دوو كۆڵبه‌ری دیكه له مردن رزگار بكه‌ن كه ئێستا له ژێر چاوه‌دێری پزیشكیدان،هه‌روه‌ها ته‌رمی هه‌رسێ كۆڵبه‌ره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری پیرانشار گوازراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.