Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 23:37

جێگری سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به‌شداری گردبوونه‌وه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستانی کرد له‌ به‌غداد

به‌شیر حه‌داد ده‌نگی خۆی خسته‌ پاڵده‌نگی جوتیارانى هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنى شایسته‌ داراییه‌كانیان
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت  د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری گردبوونه‌وه‌ى جوتیارانى هه‌رێمی كوردستانى كرد كه‌له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17 ى  4ى  2019 به‌ڕێوه‌چوو


راشیده‌گه‌یه‌نن ئه‌و جوتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو بۆ داواكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیان ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه‌وێڕای بەرز نرخاندنی گردبوونەوەکەیان، د.به‌شیر حه‌داد،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوپاسی جوتیاره‌كانی كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه‌ گردبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ داواكردنی مافی ره‌وای خۆیان كه‌ خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌  د.به‌شیر حه‌داد به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌شداری گردبونه‌وه‌ی جوتیاره‌كانی كرد و له‌گه‌ڵیان وه‌ستا و ده‌نگی خۆی خسته‌ پاڵده‌نگیان كه‌ داواكارییه‌كانیان ره‌وایه‌ و چه‌ندن ساڵه‌ چاوه‌ڕوانن.

له‌وته‌یه‌كیشدا د.به‌شیر حه‌داد به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌زووترین كاتدا شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان حه‌رج بكه‌ن.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.