گەنجێکی ئاوارەی ئەنبار لە هەولێر 60 هەزار دۆلار و 12 مسقاڵ زێڕ دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە.
هاووڵاتیانی كوردستان و عێراقیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەستخۆشیان لەو گەنجە عەرەبەی شاری ئەنبار كردووە كە ناوی "خالید عەلیە" و نیشتەجێی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە، ئەو بڕی 60 هەزار دۆلاری ئەمریكی و بڕێك زێڕی لە جانتایەكدا دۆزیوەتەوە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە خاوەنی پارەكە و زێڕەكە پەیوەندی پێوەدەكات، دەمودەست بۆی دەگەڕێنێتەوە.
ئەو گەنجە عەرەبە ناوی خالید عەلییە و خەڵکی ئەنبارهو دانیشتووی شاری هەولێرە، لە یەکێک لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کاری چایچی دەکات.
خالید عەلی لەبارەی رووداوەكەوە راگەیاندووە، كە خێزانێكی كوردی خەڵكی شاری رانیه چوونەتە هەولێر بۆ كڕینی خانوو، بەڵام لەنێو شاردا جانتای پارەكەیان وون كردووە و ئەویش شەوێك لە گەڕەكی ئازادی جانتاكەی دۆزیوەتەوە.
خالید وتیشى" لەنێو جانتاكەدا مۆبایلێكیش هەبووە، دوای ئەوەی دۆزیویەتیەوە، مۆبایلەكەی شەحن كردووەتەوە و هەڵیكردووە، ئینجا خاوەنی پارەكە پەیوەندی بە مۆبایلەكەوە كردووە.
خالید ههروهها وتیشى" دوای ئەوەی دڵنیا بوومەوە لە خاوەنی پارەكە، بۆم گەڕاندەوە، ئەویش بە خەڵات 500 دۆلاری پێبەخشیوە، بەڵام وەرینەگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.