به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان داوای پشكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی خۆی له سوپای عێراق ده‌كات و ده‌بێ به‌پێی ده‌ستووریش ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ،به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی" له‌باره‌ی چه‌كه‌وه لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێک هاتووە و لێژنه‌یه‌كی باڵا هه‌یه بۆ سه‌ردانی حكوومه‌تی عێراق. دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا، كۆبوونه‌وه‌كانیش بۆ لێکگه‌یشتن له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن".
لیوا بابه‌كر فه‌قێ گوتی" وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پله‌ی یه‌كه‌م كاری له‌سه‌ر میزانییه و بودجه كرد و چه‌سپاندی، ئه‌وانی دیكه‌ش قۆناغ به قۆناغ كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه پێشمه‌رگه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی عێراق، ئه‌و ئیمتیازانه‌ی به سوپای عێراق ده‌درێن، ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و خیلاف و ڕێكنكهوتنهی به‌غدا و هه‌ولێر نه‌كراوه".
لیوا بابه‌كر فه‌قێ ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، کە بۆ داهاتوو پێشمه‌رگه داوای پشكی چه‌ك و تهقەمەنیی خۆی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
وتیشى" به‌پێی ده‌ستووری عێراق، پێشمه‌رگه ده‌بێ له %17ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بودجه‌ی سوپای عێراقی پێ بدرێت، بۆیه ئێمه داوای ئه‌و به‌شه‌مان ده‌كه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.