له‌كاتی گه‌یشتنی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل، ئالان گارسیا سه‌رۆكی پێشووی پیرۆ به‌رله ده‌ستگیركردنی فیشه‌كێك ده‌نێت به ملی خۆیه‌وه و پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئالان گارسیا كه ته‌مه‌نی (69) ساڵ بوو، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوو به تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و وه‌رگرتنی به‌رتیل كه په‌یوه‌ندیدار بوو به كه‌یسی ئابڕوچونی گه‌نده‌ڵی كۆمپانیای (Odebrecht)ی به‌رازیلی.
گارسیا ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه سه‌رۆكایه‌تیی پارتی ئاپرای ده‌كرد و هه‌روه‌ها له (1985) بۆ (1990) وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رست سه‌رۆكایه‌تیی پیرۆی ده‌كرد، به‌رله‌وه‌ی ببێته كه‌سایه‌تییه‌كی لایه‌نگری سیستمی بازاڕی ئازاد كه دواتر به‌و هۆیه‌وه بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا بۆ خولێكی دیكه‌ی پێنج ساڵه له (2006)دا.
گاسیا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوو به هه‌بونی په‌یوه‌ندی به كۆمپانیایه‌كی به‌رازیلی تایبه‌ت به بواری بیناسازی به‌ناوی (Odebrecht) كه گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵیی له ئه‌مه‌ریكای لاتیندا به‌سه‌ردا ساغ بووه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی (2016)دا ئه‌و كۆمپانیایه دانی به‌وه‌دا نا كه له به‌رامبه‌ر پێدانی به‌رتیل، چه‌ندین پڕۆژه‌ی زه‌به‌لاحی بیناسازی و رێگاوبانی پێدراوه.
ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بووه هۆی راپێچكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له سیاسه‌تمه‌داران له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكای لاتین به تایبه‌تی له پیرۆ و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو پێدرۆ پابلۆی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر كرا به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره كه به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندیدار بو به كه‌یسی كۆمپانیا به‌رازیلیه‌كه‌وه.
ساڵی رابردوو گارسیا داوای مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی له وڵاتی ئۆرۆگوای كرد به‌رله‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێ بكرێت ، ئه‌مه‌ش بۆ رێگرتن له هه‌ڵاتنی و به‌رده‌وام بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.