بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى چینى میللى، شاندێكی باڵا و شاندێكی حزبی شیوعی چین، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات، و له رووی ئابووری گه‌شه به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێكه‌وه گرێ بده‌ن.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه شاندێكی باڵای كۆماری چین كه پێكهاتبوون له جێگیری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی چین و باڵیۆز و كۆنسلی چین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی حزبی شیوعی چین سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی پێشوازی كران.
شاندی باڵای كۆماری چین ڕۆڵى كاریگه‌رى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشاندنى داعش و هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك به‌رزنرخێندرا.
له لێدوانێكدا مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامانج و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ كوردستان تیڤی خسته‌ڕوو: هاتنی ئه‌م شانده له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتری نێوان ئێمه و ئه‌وان بووه.
گوتیشی: ئێستا ئه‌م شانده پرۆژه‌یه‌كیان پێیه كه ئێمه پێ ده‌ڵێین (ئاورشیم) كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌یان پێی ده‌یانه‌وێت له ڕووی ئابووری گه‌شه به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێكه‌وه گرێ بده‌ن.
مه‌حمود محه‌مه‌د گوتیشی: ئێمه پێمان راگه‌یاندوون كه ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بدرێت ڤیزای هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له كونسلی چین له هه‌ولێر بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتوچۆ بۆ خه‌ڵكی ئێمه تۆزێ ئه‌سته‌مه بچێت بۆ به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا، بازرگانان و هاووڵاتی ئێمه سه‌ردانی وڵاتی چین ده‌كه‌ن كارئاسانیان بۆ بكرێت بۆ پێدانی ڤیزه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.