به هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی باران بارنی به‌خوڕ و گه‌رده‌لوول پاكستانی گرته‌وه ٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٧٦ی دیكه‌یش برینداربوون.
میدیاكانی پاكستان له زاری فه‌رمانگه‌ی كاروباری كاره‌ساتی نیشتیمانییه‌وه بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و لافاو و گه‌رده‌لووله‌ی سێ رۆژه ویلایه‌ته‌كانی خه‌یبه‌ر-پاختونخوا، په‌نجاب و به‌لوجستانی گرتۆته‌وه ١٠ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشتۆته ٤٩ كه‌س.
١٧٦ كه‌سیش كه به هۆی لافاو و گه‌رده‌لووله‌وه برینداربوون چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌مهۆیه‌وه زیاتر له ١١٧ خانوو زیانی زۆریان به‌ركه‌تووه و ژماره‌یه‌كیان به ته‌واوی داڕووخاون.
كه‌شناسیش پێشبینی ده‌كات گه‌رده‌لوول و باران له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پاكستان به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.