Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 06:21

نرخی کارەبای مۆلیدەی شارە نیشتەجێبووەکان دیاریدەکرێت

خاوەن ستییەكان پابه‌ند ده‌كرێن بەنرخێكی فەرمی نەوەك خۆیان سەربەخۆیانە نرخ دیاری بكرێت
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی دیاریكردنی كارەبای مۆلیدەی سیتیەكان (شارە نیشتەجێبووەكان) بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگاو چاودێری بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا لەسەر نرخی كیلۆواتی كارەبای ستییەكان و وردەكاری خەرجییەكانی و پابەندكردنی خاوەن ستییەكان بەنرخێكی فەرمییەوە نەوەك خۆیان سەربەخۆیانە نرخ دیاری بكەن.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەر لەكۆبوونەوەكەدا هەموو وردەكاری خەرجییەكانی مۆلیدەی ستییەكان خرایەڕوو بڕیاریشە دوا پێشنیار ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بكرێت تاوەكو بڕیاری ئەنجومەنی بۆ دەربكرێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.