Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 18:34

له‌سلێمانی بڕێکی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنرا

ئەمساڵ زیاتر لە 40 کەسی بەرکارھێنەر و بازرگان دەستگیرکراون
کوردستان TV
#7
100%


به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ و نوێنه‌رانی دادگا و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن، له‌سووتوخانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی‌ بڕێكی‌ زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراو له‌ناوبرا.

لەسووتوخانەی تەندروستی و لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی نوێنەرانی دادگای سلێمانی و دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی قەزا و ناحیەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر سووتێنراو لەناوبرا.

لای خۆشیه‌وه‌ بەڕێوەبەری نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مادە دەست بەسەرگیراوەکان بریتی بوون لە 10 کیلۆ و 20 گرام حەشیش و یەک کیلۆ و 400 گرام تلیاک و 200 گرام کریستاڵ و 700 دەنک حەبی ترامادۆڵ و چەندین جۆری حەبی دیکە.

بەڕێوەبەری نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی سلێمانی گوتیشی: تەنھا لە ماوەی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵ زیاتر لە 40 کەسی بەرکارھێنەر و بازرگان دەستگیرکراون کە ژمارەیەکیان ئافرەتن.

ئا: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.