ن/ بكر كریم حه‌سه‌ن
چینییه‌كان ده‌لێن" ئه‌و مرۆڤه‌ی كه فێر نابێ، وه‌كو ئه‌و زه‌وییه رووته‌نه وایه كه هیچی لێ ناڕوێ".
بێگومان فێربوونی هه‌ر مرۆڤێك گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی تواناكانیه‌تی به‌ره‌وباشتر به‌تایبه‌تی راهێنان و مه‌شقی مامۆستایان له سه‌ر سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده و فێركردن و پرۆگرام و پسپۆرییه‌كه‌ی خۆی و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردنی زیاتری تواناكانیه‌تی و له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی وورد و به‌رده‌وامی بۆ بهاوێژێ و بیكاته كردار و به به‌رده‌وامی راهێنان به مامۆستایان بكرێت له پێناو و به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانی، چونكه مامۆستا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه و له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێكه له كۆلهگه گرنگه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وفێركردن كه له سه‌ر ده‌ستی مامۆستاكانمان ده‌توانین مرۆڤی كوردستانی به باشترین شێوه بنیات بنێنن.
ده‌رئه‌نجام بنیاتنانی نیشتمان و هه‌ستانه‌وه و پێشكه‌وتنی میلله‌ته‌كه‌مانه، چونكه راهێنانی به‌رده‌وامی مامۆستایان جگه له‌وه‌ی هاوكاره بۆ پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌مان كاتیش‌دا یارمه‌تیده‌ره بۆ مامۆستایان له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی زیاتری توانا و پسپۆری خۆیان و گه‌یاندنی زانیارییه‌كان به باشتر و ده‌رخستنی زیاتری رۆڵی ئه‌رێنی مامۆستایان له پرۆسه‌كه و بنیاتنانی مرۆڤ به شێوه‌ی باشتر و خێراتر، بۆیه گرنگه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدگایه‌كی روون و دوور مه‌ودای هه‌بێت بۆ بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنی پرۆگرامه‌كان و خوێندنی بابه‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌یی و ره‌وشتی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانی ژیان و راهێنانی مامۆستایان به چڕی ئه‌نجام بدرێت له سه‌ر پسپۆری و خوێندنی ئه‌و بابه‌ته سه‌رده‌میانه‌ی ئامانج لێی بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانییه به شێوه‌یه‌كی راست و دروست كه له‌وێوه بتوانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ووشیار و به ئاگا بهێنینه به‌رهه‌م كه هه‌مووانی لا په‌سند بێت، چونكه ئێمه پێویستیمان به كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی هه‌یه تا له داهاتوودا رۆڵه‌كانمان بتوانن ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان به‌ده‌ست بهێنن و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ووشیار و زیندوو له سه‌ر زه‌وی له خاكی كوردستان پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان بێت و نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان بێت له گۆڕه‌پانه جۆراوجۆره‌كان خاوه‌ن داهێنان و دۆزینه‌وه ونۆژه‌ن كردنه‌وه بنیاتنان بێت به تیوری و پراكتیكی به‌رهه‌می دیار بێت.
بێگومان ئه‌وه‌ش پێویستی به نه‌خشه رێگایه‌كی روون هه‌یه‌كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگای لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ و په‌یوه‌ندیدار ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی شیاو له پسپۆڕی په‌یوه‌ندیدار بنێردرێته ووڵاتانی پێشكهوتووو له بواری مه‌شق و راهێنان و مامۆستای سه‌ركرده‌یان لێ دروست بكرێت و له ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بگه‌رێته‌وه هه‌رێمی كوردستان لێره مه‌شق و راهێنانی به‌رده‌وام به مامۆستایانی تری هه‌مان پسپۆڕی بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان و تا بتوانن له قوتابخانه‌كاندا رۆڵی سه‌ره‌كی و بنیاتنه‌ر ببینن له بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانی، پێویسته ناوی مامۆستایانی ده‌ستنیشانكراو له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی دڵسۆز و پسپۆڕ ووردبینی له ناوه‌كانیان بكرێن و ئینجا له‌لایه‌ن ئه‌و لێژنه‌یه‌وه په‌سند بكرێن، چونكه په‌یوه‌ندیداره به چاره‌نووسی میلله‌تێك ئه‌ویش بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانییه، نه‌ك بۆ دڵ رازی كردن پادداشت و گه‌شتی حه‌سانه‌وه و ئاسوده‌یی بێت، به‌ڵكو گه‌شتی پڕ له به‌رپرسیاریه‌تی و ماندوو بوون و دڵسۆزییه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕییه‌وه سه‌رپه‌رشتی راهێنانه‌كان بكه‌ن، بێگومان نموونه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ش یه‌كجار زۆرن كه له رێگای مه‌شق و راهێنانی مامۆستاكانیانه‌وه مرۆڤی ووڵاته‌كانیان بنیاتنا به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ووڵاتانی تری پێشكه‌وتوو.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.