Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:19

له‌نده‌ن.. ژماره‌ی ده‌ستگیرکراوانی خۆپیشاندان گه‌یشته‌ 460 که‌س

پۆلیسی به‌ریتانیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه‌ گوێیان بۆ ئاگادارییه‌كان نه‌گرت
کوردستان TV
100%

له‌ كاتێكدا هه‌ڵمه‌تی داگیركردن له‌لایه‌ن گرووپی كه‌مپینی ژینگه‌پارێز له‌ شوێنه‌كانی ناوه‌ندی له‌نده‌ن له‌ چواره‌م رۆژدا درێژه‌ی هه‌یه‌، ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌ستگیركراون گه‌یشتووه‌ته‌ 460. 

پۆلیسی به‌ریتانیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه‌ گوێیان بۆ ئاگادارییه‌كان نه‌گرت كه‌ له‌ یه‌ك خاڵدا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر پرد و دووڕیانه‌كاندا. 

پۆلیس له‌ دوایین روونكردنه‌وه‌یدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌ستگیری كردوون گه‌یشتووه‌ته‌ 460 كه‌س. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، گرووپه‌كه‌ باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ سبه‌ی چالاكییه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ هێسره‌و كه‌ گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌یه‌ له‌ به‌ریتانیا كه‌ پشوو پاسكاڵ سبه‌ی ده‌ستپێده‌كات پۆلیس و به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ هه‌ر چالاكییه‌ك كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنیی بكاته‌ سه‌ر گه‌شته‌كان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.