ده‌نگی ئه‌مریكا ریاگه‌یاند كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌رقالی ئاماده‌كاری پڕۆژه یاسایه‌كه له دژی سعوودییه.
روی كانا یه‌كیك له ئه‌ندامانی نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه دیموكراتخوازه‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری پڕۆژه یاسایه‌كن تاوه‌كو پشتگیری ئه‌مریكا له سعوودییه رابگرن.
ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه یاساكه بریتیه له رێگری كردن له گه‌یاندنی هاوكاری مرۆڤدۆستانه بۆ یه‌مه‌ن، كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پشتگیری ئه‌مریكا له شه‌ڕی نێوخۆی یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها فرۆشتنی چه‌ك و چۆڵی سه‌ربازی بۆ سعوودییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ناسراو به سینات، به به‌ده‌ستهێنانی 54 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به 46 ده‌نگی نه‌خێر، خوازیاری راگرتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بوو بۆ سعوودییه له شه‌ڕی نیوخۆی یه‌مه‌ندا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.