Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 07:02

به‌هۆى رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک دەربەندی رانیە،‌ 6 که‌س گیانیان لەدەستدا

حەوت کەسی دیکەش برینداربوون
کوردستان TV
100%


لە ئه‌نجامى رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک دەربەندی رانیە،‌ چوار ئافرەت و  و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند  "رووداوەکە لەسەر رێگەی بنگرد - رانیه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له ‌جۆری‌ تۆیتا هایلۆكس ‌و تۆیتا كامری‌ روویداوە. شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە، كه‌ پێكهاتوون له‌ چوار ئافرەت و دوو منداڵ. هه‌روه‌ها حەوت كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوون. برینداره‌كان گواستراونەتەوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه".

هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن ‌و تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە‌. كه‌شف ‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ ئه‌نجامدراوە،  له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شارۆچکەی بنگردی‌ سه‌ر به پۆلیسی‌ دووكان  په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوەتەوه‌.

سەرجەمی قوربانییەکان خەڵکی شارۆچکەی بنگردن لە قەزای دووکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.