Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 07:02

ھاتوچۆی گەرمیان، چەند ڕێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە

زۆڕبەی ڕووداوەکان لەکاتی تێپەڕاندنی ھەڵە ڕوو دەدەن
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، چەند ڕێنماییەکی بۆ ئەو شۆفێرانە بڵاو کردەوە، کە لە سەیران و شوێنە گەشتیارییەکان دەگەڕێنەوە.

ئەمڕۆ ھەینی 19/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، چەند ڕێنماییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە کاتی گەڕانەوەتان لە سەیران و شوێنە گەشتیارییەکان، پابەندی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی گەشتێکی سەلامەت بەسەربەرن و خۆشییەکانتان لێ تێک نەچێت.

ڕێنماییەکانی ھاتوچۆی گەرمیان بریتین لە:

1 - پشتێنی سەلامەتی گرنگترینە بۆ پاراستنی گیانت لە مردن و کەمئەندام بوون.

2 - سەرکێشیکردن تووشی پێشھاتێکت دەکات، کە ھەرگیز چاوەڕێت نەکردووە.

3 - ھێماکانی ھاتوچۆ لەسەر شەقامەکان باشترین ڕێنیشاندەرن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ڕێگاکەت ببڕی.

4 - زۆڕبەی ڕووداوەکان لەکاتی تێپەڕاندنی ھەڵە ڕوو دەدەن، پێویستە ئەو ڕێگایە ھەڵنەبژێریت بۆ زوو گەیشتن.

5 - ئەگەر لەدەرەوە کات درەنگ دەکەی، لە ڕووناکی و ئاڕاستەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دڵنیا بە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.